SNN-عەلی حەمەسەعید سەرەڕای ئەوەی ئەمساڵ بەتایبەت لە وەرزی هاویندا دانیشتووانی زۆربەی گەڕەكەكانی هەولێر ڕووبەڕووی بێئاوی بوونەوە و هاووڵاتیان لەسەر گیرفانی خۆیان و بەتانكەر ئاویان دەكڕی، بەڵام بەرپرسانی ئیداری شارەكە تائێستاش نەیانتوانیوە چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ ئەو گرفتەی هاووڵاتیان بدۆزنەوە، لەو چوارچێوەشدا ئەمڕۆ جارێكی دیكە دانیشتووانی هەولێر بێ ئاو بوونەوە ئەوەش بەهۆی شكانی بۆری ئاوی ئیفراز سێ. زەردەشت عەبدولخالق، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی كاركردن لەو زەویانەی كە بۆری ئاوی ئیفراز سێی پیادا تێدەپەڕێت، ئەمڕۆ جارێكی دیكە بۆری ئاوی ئیفراز سێی هەولێر شكایەوە، بۆیە داواكارین لەهاووڵاتیان دەست بەئاوەوە بگرن تا چارەسەری بەپەلە بكەین و تیم و ئەندازەی بەڕێوەبەرایەتیمان خەریكی چاككردنەوەین. […]
The post جارێكی دیكە دانیشتووانی هەولێر بێ ئاو بوونەوە appeared first on SNN.