SNN سەرۆک شارەوانییەکی تورکیا کە لەسەرپشکی بزوتنەوەی نەتەوەپەرستی تورکی (مەهەپە) هەڵبژێردراوە، فەرمانیکرد بە داخستنی کارگەیەک و سوتاندنی چەندین کڵاو کە بۆ مەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردن لۆگۆی هەڵمەتی هاوپەیمانی کوردستانی لەسەر چاپکرابوو، خاوەنی کارگەکەش دەڵێت کارەکەیان یاسایی بووە. رەفیق کوروکیز سەرۆک شارەوانی ناوچەی شالپازاری، بڕیاری دەرکرد بە وەستاندنی کارەکانی ئەو کارگەیەی کە لۆگۆی هاوپەیمانی کوردستانیان لەسەر چاپدەکرد، بە پاساوی ئەوەی “رەنگ و لۆگۆکەی لەوەی پەکەکە دەچێت”، ئەگەرچی لە راستیدا لۆگۆی هاوپەیمانی کوردستانی زۆر جیاواز دەردەکەوێت. ئەو سەرۆک شارەوانیە وتبووی: “رێگە بە لۆگۆی کەسانێک نادەین کە وڵاتەکەمان پارچە پارچە بکەن”. هاوپەیمانی کوردستان کە لەلایەن یەکێتی و گۆڕانەوە پێکهێندراوە، ئامانج لێی کۆکردنەوەی زۆرترین دەنگە […]
The post بەرپرسێکی “نەتەوەپەرستی” تورکیا گرفت بۆ هەڵمەتەکەی هاوپەیمانی کوردستان دروستدەکات appeared first on SNN.