SNN ئەمڕۆ هەینى، فەرمانگەى راگەیاندنى پەرلەمان لە بەیاننامەیەکى کورتدا رایگەیاند: رۆژى دووشەممە 2021/9/20کاتژمێر یەکى پاش نیوەڕۆ کۆبوونەوە ئاساییەکانى پەرلەمان دەستپێدەکەنەوە. هەرچەندە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بە کاتی دەستپێکردنەوەی دانيشتنەکان کردووە بەڵام، تا ئێستا پەرلەمان کارنامەى کۆبوونەوەکەى بڵاونەکردووەتەوە. دەستپێکردنەوەی دانيشتنەکانی پەرلەمانی عێراق لەکاتێکدايە بەشێک لە پەرلەمانتارانی ئەم خولە خۆيان کانديدکردووەتەوە بۆ خولی داهاتوو سەرقاڵی بانگەشەکردننن بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق کە بڕيارە 10ی تشرينی يەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
The post پەرلەمانى عێراق وادەى دەستپێکردنەوەى دانیشتنەکانی راگەياند appeared first on SNN.