SNN بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 18ی ئەیلول، تەلەڤزیۆنی فەرمی جەزائیر بڵاویکردەوە، عەبدولعەزیز بوتەفلیقە سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە، لە تەمەنی 84 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، بەبێ ئەوەی باس لە هۆکاری مردنەکەی و کات و رێوڕەسمی ناشتنی بکرێت. بوتەفلیقە 20 ساڵ سەرۆک بووە و لە 2019، لەژێر گوشاری خۆپیشاندەران دەستی لەکارکێشایەوە، ساڵی 2013 تووشی جەڵتەی مێشک بووە، بەڵام نەیدەویست دەستبەرداری پۆستەکەی بێت، لە پەنجاکان و شەستەکاندا دژی داگیرکاری فەرەنسی جەنگاوە. بوتەفلیقە چوار خول، سەرۆک کۆماری جەزائیر بووەو لە تەمەنی 82 ساڵیدایە و لە ساڵی 2019، سەرەڕای تێکچوونی باری تەندروستی، رایگەیاند کە خۆی کاندید دەکات بۆ خولی پێنجەمی سەرۆکایەتی کۆمار، ئەمەش کاردانەوەی لێکەوتەوەو خۆپیشاندان […]
The post بوتەفلیقە سەرۆکی پێشووی خەزائیر کۆچی دوایی کرد appeared first on SNN.