تورکيا کوژرانی سەربازێکی لە ئاڤاشين راگەياند

دوایین نوێکردنەوە 2021-09-18 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: “سەربازێکی لە تەقینەوەیەکدا لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان کوژراوە کە گەریلاکانی پەکەکە دایاننابوو“. ئەمڕۆ شەممە 18ی ئەيلول، وەزارەتی بەرگری تورکيا لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد: “سەربازێکمان دوای برینداربوونی بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە ناوچەی ئاڤاشین (هەرێمی کوردستان) هەوڵی زۆر درا تاوەکو ژیانی ڕزگار بکرێت، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.” هاوکات خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا لە تویتێکدا پەیامێکی سەرەخۆشی بەهۆی کوژرانی سەربازەکەوە بڵاوکردووەتەوە.

The post تورکيا کوژرانی سەربازێکی لە ئاڤاشين راگەياند appeared first on SNN.