SNN سەندیكای مامۆستایانی عێراق كۆمەڵێك داواكاری ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران كردوە لەنێویاندا زیادكردنی دەرماڵە بۆ مامۆستایان بەبڕی 150 بۆ 300 هەزار دینار و هەروەها دابینكردنی زەوی و دەستپێكردنەوەی سەرەمووچەو بەرزە مووچە. عەباس سودانی سەرۆكی سەندیكای مامۆستایانی عیراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سەندیكاكەیان پرسی دواكەوتنی مووچەی دەستە پەروەردەییەكان و هەڵوەشانەوەی یاسای 21ی تایبەت بەگواستنەوەی دەسەڵاتەكان تاوتوێكردووە. بەوتەی سودانی لەخەرجكردنی بەرزە مووچەدا كێشە هەیە كە ئەویش پەیوەستە بە وەزارەتی داراییەوە، ئەمە جگە لەدواكەوتنی مووچە كە ئەویش دیسان پەیوەندی بەلایەنی ئیداری نێوان وەزارەتی دارایی و ئەنجوومەنی پارێزگاكانەوە هەیە. سەرۆكی سەندیكای مامۆستایانی عێراق هۆشداریشیداوە لەوەی وەزارەتی پەروەردە ساڵانە گیرۆدەیە بەدەست نەبوونی بودجەی شایستە بەوەزارەتەكەیان كە بەشی […]
The post دوای زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایان دەکرێت لە 150 هەزارەوە بۆ 300 هەزار appeared first on SNN.