نرخی دۆلار جێگیرە و تمەن زیاتر دابەزی

دوا نوێکردنەوە: 2021-09-18 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو جێگیرە. یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ شەممە 18-9-2021، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 147 هەزار 600 دینار مامەڵەی پێوە كراوە. وتیشی، “نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 2 ملیۆن و 745 هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە كراوە”. ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەیانی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار بە 2 ملیۆن و 710 هەزار تمەن بوو، بەڵام لەكاتی نیوەڕۆدا زیاتر دابەزینی بەخۆوە بینیوە.

The post نرخی دۆلار جێگیرە و تمەن زیاتر دابەزی appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.