SNN-عەلی حەمە سەعید هەرچەندە تا ئێستا هەمواری یاسای خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و تەنها هەمواری پرۆژەیاساكە بۆ حكومەت نێردراوە بەڵام بەهۆی دروستكردنی بارگرانی لەسەر حكومەت ئامادەنییە جێبەجێی بكات، پەرلەمانتارانی پارتیش وەك دەستكەوتێك كردویانەتە بانگەشەی هەڵبژاردن. باڵانبۆ محەمەد، جێگری سەرۆكی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەكانی پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: هەرچەندە ئێمە لە لیژنەكەمان لەگەڵ ئەوەداین كە هەرچی بۆ هێزەكانی ناوخۆ بكرێت كەمە و بە مافێكی شایستەوە خانەنشینبكرێن لەسەر داوای خۆیان، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو هەمواری یاسای خانەنشینیەی كە تایبەتە بە هێزەكانی ناوخۆ بارگرانیەكی دارایی زۆر لەسەر حكومەت دروستدەكات ناتوانێت جێبەجێی بكات. ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەرەتای ئەمساڵەوە، پێشنیازی […]
The post “هێشتا نەچووەتە بواری جێبەجێکردن، پەرلەمانتارانی پارتی یاسای خانەنشینی وەك بانگەشەی هەڵبژاردن بەكار دەهینن” appeared first on SNN.