SNN-عەلی حەمە سەعید بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات: لە ناوەراستی ئەم مانگەوە دەستمان كردووە بە كۆكردنەوەی داهاتی ناوخۆ و هاوكات وەزارەتی سامانە سروشتیەكانیش داهاتی فرۆشتنی نەوتی ڕادەستكردوین، ڕۆژی شەممە 25/9/2021 بە بێ لێبڕین دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكەین و بەغداش 200 ملیارەكە ڕەوانە دەكات. بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە لە بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی بە SNN دراون ئەوە خراوەتەڕوو: لە دوای 15ی ئەم مانگەوە دەستمانكردووە بە كۆكردنەوەی داهاتی نانەوتی كە پێكدێت لەداهاتی گومرگ و داهاتی مەرزەكان و داهاتی ناوخۆی فەرمانگە جیاوازەكانی حكومەت، ئەوەش بە مەبەستی دابەشكردنی مووچە لەكاتی خۆیدا كە دەكاتە شەممەی داهاتوو 25/9/2021 بەبێ لێبڕینش مووچە دابەشدەكرێت. ئاماژەی […]
The post وادەی دابەشکردنی مووچە لە SNNەوە بزانە appeared first on SNN.