وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، قۆناغی قیڕتاوكردن له شه‌قامى 150 مه‌تریی هه‌ولێر دەستی پێ كردووە.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15/12/2019، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "شه‌قامی 150 مه‌تریی هەولێر، پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژییە لە شاری هه‌ولێر جێبەجێ دەكرێت، پڕۆژەكە ده‌كه‌وێته پشت شه‌قامی 120 مه‌تری و بەشێوەی بازنەیی بە چواردەوری هەولێردا هاووڵاتییان دەتوانن هاتوچۆ بكەن".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كاركردن له شه‌قامى 150 مه‌تریی هه‌ولێر بەردەوامە و قۆناغی قیڕتاوكردن دەستی پێ كردووە.
باس له‌وه‌ش كراوه، بە تەواوبوونى پرۆژه‌ى شه‌قامى 150 مه‌ترى، به‌شێكی زۆری ترافیك و بارگرانیی ئۆتۆمبێل له شار كه‌م ده‌بێتەوە، هەروەها سیمایەكی جوانیش بە هەولێر دەبەخشێت.
شه‌قامى 150 مه‌ترى، شه‌قامێكی خێرایه و شارۆچکەکانی بنه‌سڵاوه، كه‌سنه‌زان، داره‌توو، به‌حركه، مه‌لائۆمه‌ر، ڕێگای گوێر، قۆریتان و سه‌ركارێز به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.