کادرێکی یەکێتی لە بادینان سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

دوایین نوێکردنەوە 2021-09-19 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا دادگای دهۆک سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەر مەلا نەزیر بەرواریی کادری یەکێتی لە زاخۆ سەپاندووە، برای مەلا نەزیر دەڵێت: “دادگا هیچ بەڵگەیەکی لەبەردەستدا نەبووە سەبارەت بەو تۆمەتەی کە ئاڕاستەی کراوە، کە گوایە پەیوەندی بە پەکەکەوە هەبووە”. مەلا نەزیر بەرپرسی کۆمەڵایەتی زاخۆی یەکێتییە و ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان(کەنەکە)یە. لەوبارەیەوە حاجی نەبی، برای مەلا نەزیر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی: ئەمڕۆ لە دادگا ئامادەبووین، هیچ بەڵگەیەكی تاوان نەبوو بۆ حكومدانی ئەوەی مەلا نەزیر پەیوەندی بە پەکەکەوە هەبووبێت. جگە لەو کادرەی یەکێتی،  نعمەت گونەش، ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان لە تورکیا (هەدەپە) لەلایەن دادگای دهۆكەوە بە حەوت ساڵ زیندانی سزادراوە. لەماوەی […]

The post کادرێکی یەکێتی لە بادینان سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا appeared first on SNN.