SNN وهزیری نهوتی عێراق بڕی ئهو نهوتهی ئاشكرا كرد كه رۆژانه له ههرێم كوردستان و عێراقهوه ههناردهی دهرهوه دهكرێت. ئیحسان عەبدولجەبار لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە بەغدا ڕۆژی یەکشەممە، وتی کۆی هەناردەی نەوتی عێراق بەوەی هەرێمی کوردستانیشەوە بۆ مانگی نۆ نزیکەی 3.4 ملیۆن بەرمیلە لە ڕۆژێکدا. وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت ڕێکخراوی ئۆپیک (OPEC) و هاوپەیمانانی هەوڵ دەدەن نرخی نەوت بۆ یەکەم سێ مانگی ساڵی 2022 بۆ هەر بەرمیلێک بە 70 دۆلار بهێڵنەوە. ئیحسان عەبدولجەبار، وتیشی چاوەڕوان دەکرێت گروپەکە کاتێک کە لە مانگی 10 کۆدەبێتەوە ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت وەکو ئێستا بهێڵێتەوە ئەگەر نرخەکە بە سەقامگیری بمێنێتەوە”
The post بڕی هەناردەی نەوتی هەرێم و عێراق ئاشکرادەکرێت appeared first on SNN.