SNN وەزارەتی کاروباری کۆمەڵايەتی لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “بە رەچاوکردنی مەرجەکانی تەندروستی و خۆپاریزی بڕيارمانداوە بە دەستپێکردنەوەی سەردانەکردنی کەسوکاری سزادراوان و پێدانی مۆڵەت بە سزادراوان لە بەڕێوبەرايەتی چاکسازی سەر بە وەزارەتمان”. بەپێی راگەيەندراوەکەی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵايەتی بڕيارەکە لە 2021/9/20 دەکەوێتە بواری جێبەجیکردنەوە، سەرجەم خانەوادەی بەندکراوان ئاگاداردەكاتەوە لە 22/9/2021ەوە سەردانیکردنی سزادراوان دەستپێدەکاتەوە. ڕوونیشیكردووەتەوە، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو سەردانی ڕاگیراوانی نەوجەوان و ئافرەتان بەڕێوەدەچێت و هەمان ڕۆژی هەفتەی داهاتوو بۆ سزادراوان تەرخاندەكرێت.
The post سەردانيکردنی سزادراوان دەستيپێکردەوە appeared first on SNN.