مەسرور بارزانی؛ بەردی بناغەی پڕۆژەی بەبازاڕكردنی گەنمی لە دهۆك دانا

دوا نوێکردنەوە: 2021-09-20 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیاران لە پارێزگای دهۆك دانا و پڕۆژەكە بریتییە لە دروستكردنی سایلۆیەكی مۆدێرن و عەمباركردن و بەهەمهێنانی خۆراك و بە بازاڕكردنی گەنم و دانەوێڵە. مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مەراسیمێكدا لە پارێزگای دهۆك بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیاران لە پارێزگای دهۆك دانا و ڕایگەیاند، كشتوكاڵ بنەمای سەرەكی ئابووری وڵاتە، بۆیە كار دەكەین تا هەناردەكردنی بەرهەمی خۆماڵی بۆ وڵاتانی دەرەوە بنێرین. ڕاشیگەیاند ، ئەو جۆرە پرۆژانە بۆ ئێمە گرنگن چونكە دەبنە بەهێزكردنی بنەمای ئابووری كوردستان و بەرەو قۆناغێكی پێشكەوتووتر بچێت، لەلایەكی دیكەوە ئاسایشی خۆراكی وڵات دابین دەكات […]

The post مەسرور بارزانی؛ بەردی بناغەی پڕۆژەی بەبازاڕكردنی گەنمی لە دهۆك دانا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.