كەشناسی: سبەینێ یەكەم ڕۆژی وەرزی پاییزە

دوا نوێکردنەوە: 2021-09-21 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان سبەینێ یەكەم ڕۆژی وەرزی پاییز دەبێت. ئەژی چەتۆ حەسەن بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەپێی پێوانە فەلەكی و جوگرافییەكان، سبەی چوار شەممە، 2021.9.22 كاتژمێر 10:22 خولەكی شەو دیاردەی ناسراو بە (هاوسەنگبوونی پاییزە – Autumn Equinox) لەنیوەگۆی باكووری زەویدا ڕوودەدات، ئەمەش واتای دەستپێكی وەرزی (پاییز) دەدات لە كیشوەرەكانی (ئاسیاو ئەوڕوپاو ئەمریكای باكوور و جەمسەری بەستووی باكوور) و تیایدا خۆر بە شێوەیەكی ستوونی دەبێت لەسەر هێڵی كەمەری زەوی. دەقی ڕوونكردنەوەكە…. سبەی یەكەم رۆژی وەرزی پاییزەو چەند دیاردەیەكی تیادا ڕوودەدات بەپێی پێوانە فەلەكی و […]

The post كەشناسی: سبەینێ یەكەم ڕۆژی وەرزی پاییزە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.