بافڵ تاڵەبانی داوایەک لە یەکێتی زانایانی ئیسلامی دەکات

دوایین نوێکردنەوە 2021-09-21 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیەوە پیرۆزبایی لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان دەکات و داوایان لێدەکات وەک هەمیشە پێشەنگ بن لە رووبەڕووبوونەوەی بیری توندڕەوی. لە پەیامەکەیدا بافڵ تاڵەبانی وتوویەتی: بەڕێزان لە یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان ،بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لەبەڕێزتان، زانایانی ئاینی و مامۆستایان دەکەم . راشیدەگەیەنێت: مامۆستایانی ئاینی رۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان بینیووە لەمێژووی خەباتی گەلی کورد و بەھێزکردنی پایەکانی کۆمەڵگای کوردەواری لە رووی گیانی پێکەوەژیان، ئاشتی کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی ھزری میانڕەوی، کەئەمەش جێگای ستایش و پێزانینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و رێزی بێسنوورمان بۆ ئەو رۆڵە جوامێرانەیە […]

The post بافڵ تاڵەبانی داوایەک لە یەکێتی زانایانی ئیسلامی دەکات appeared first on SNN.