SNN سەرۆکایەتی ئەرکانی عێراق وەڵامی لێدوانێکی پێشتری سەرۆک ئەرکانی سوپای پاسدارانی دایەوە و وتی: “هیچ پاساوێک نییە بۆ ئەو راگەیەندراوەی باقری” کە تیایدا هۆشداریدابوو لە بەردەوامی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە خاکی هەرێم، دڵنیاییش دەداتە ئێران کە رێگە نادرێت هێرش بە ئاڕاستەی ئێران بکرێت. سەرۆکایەتی ئەرکانی عێراق لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە: “پەیوەندی نێوان عێراق و ئێران لەسەر بنەمای هەماهەنگی و دراوسێیەتی باش دروستبووە و بەرەوپێشچوونی زۆر باشی بەخۆوە بینیوە بەتایبەت لەم ماوەیەی رابردوودا لەبەر ئەوە سەرسوڕمانی خۆمان نیشاندەدەین لەو راگەیەندراوەی باقری کە تیایدا باس لە جموجوڵی دوژمنکارانە دەکات لە خاکی عێراقەوە بە ئاڕاستەی ئێران”. […]
The post عێراق: رێگە نادەین خاکی وڵاتەکەمان بۆ هێرشکردنەسەر ئێران بەکاربهێندرێت appeared first on SNN.