ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیانی لە سبەی چوارشەممە لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ، نشینگە، رەگەزنامە و پاسپۆرت رادەگیرێت.
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووه، راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان لە سبەی چوارشەممە لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ، نشینگە، رەگەزنامە و پاسپۆرت تا 14/3/2020 رادەگیرێت.
وەزارەتی ناوخۆ راشیگه‌یاندوه، ئه‌و مامه‌ڵانه‌ى كه سزاى دواكه‌وتنى ده‌كه‌وێته سه‌ریان له گشت ئه‌و بهرێوهبهرایهتیانهى كه له‌سه‌ره‌وه دیارى كراون به به‌خشراون ئه‌ژمار ده‌كرێت.
بڕیارەکە لە چوارچێوەی رێکارەکاندایە بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
هه‌ڵكه‌وت محه‌مه‌د