لیژنه‌ی پهیرِهو، پرِۆژهی پهیرِهوی ناوخۆی ی.ن.ك-ی ته‌واو كردوه‌و ئیمزای له‌سه‌ر ده‌كات. له‌و باره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د زیخهر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی به كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانی راگه‌یاند، پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی پهیرِهوهوه ئاماده‌كراوه‌و له‌ئێستادا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دوو ئه‌نجومه‌نی هه‌یه به‌ناوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی، به‌ڵام به‌پێی ئه‌م پرۆژه‌یه یه‌ك ئه‌نجومه‌ن له‌ژێر ناوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی دروستده‌كرێت و زۆربه‌ی بڕیاره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه. وتیشی: بنه‌مای پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندییه‌وه ئاماده‌كراوه‌و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15-12-2019 له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لیژنه‌ی پهیرِهوی ناوخۆی یه‌كێتییه‌وه به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری 17 ئۆرگانی یه‌كێتی پرۆژه‌كه ئیمزای له‌سه‌ر كرا‌و له‌ئێستادا پرۆژه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی بۆ كۆنگره‌ی چوار ئاماده‌یه. هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه د.جوان ئیحسان له‌كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی پهیرِهوی ناوخۆیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یاند: په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی بۆ كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی ئاماده‌یه و پێشكه‌شی كۆمسیۆنی باڵای ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی ده‌كه‌ین.
دوا نوێکردنەوە: 2019-12-15 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia