SNN غەسان سورچی بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە نەینەوا رایگەیاند: تورکیا تا دێت بنکە سەربازییەکەی خۆی لە زەلکان فراوانتر دەکات لە بەعشیقەی رۆژئاوای موسڵ. سورچی لە لێدوانێکی میدیایدا ئەوەی ئاشکراکرد کە بنکەی سەربازی زەلکان، لەکاتی ئێستادا زیاتر لە 600 سەربازی تێدایە، هاوکاریەکانیشیان لە رێگەی هێلیکۆپتەرەوە پێدەگەکات لە ترسی بەئامانجکردنیان لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستانەوە. ئاماژەی بەوەشکرد: لەکاتی ئێستادا ئەو بنکە سەربازییەی تورکیا لە بەعشیقە، مەشقی سەربازی بە پاسەوانانی نەینەوا دەکات کە هێزێکی تایبەتی ئەسل نوجەیفییە، و لەکاتی ئێستادا لەلاین سوپای تورکیاوە لە چیاکانی نزیک نەینەوا راهێنانیان پێدەکرێت.
The post تەنیا لە یەک بنکەی سەربازی تورکیا لە بەعشیقە 600 سەرباز هەیە appeared first on SNN.