کۆمسيۆن: ئامادەکارييەکانی هەڵبژاردن تەواوبووە

دوایین نوێکردنەوە 2021-09-23 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند: ئامادەکارییەکانی تایبەت بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان لە  10/10تەواوکراون. جەلیل عەدنان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا وتی: “کۆمیسیۆن سەرجەم ئامادەکارییەکانی تایبەت بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان تەواوکردووە لەوانە؛ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و ناوی کاندیدان و ئەنجامدانی سێ تاقیکرنەوە بۆ ئامێرەکانی تایبەت بە دەنگدان و راگەیاندنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان بە ئامادەبوونی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق.” جەلیل عەدنان ئاماژەی بەوەشکرد: لیژنەی باڵای ئەمنی ھەڵبژاردنەکان، ئامادەکارییەکانی بە ئامانجی پاراستنی بنکە و ناوەندەکانی دەنگدان لە رۆژی دەنگداندا تەواوکردووە. سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران سەربە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق باسی لەوەشکرد: کە لەبەر چەند ھۆکارێک، ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو لە ھەڵبژاردنەکانی رابردوو جیاوازترە […]

The post کۆمسيۆن: ئامادەکارييەکانی هەڵبژاردن تەواوبووە appeared first on SNN.