SNN بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بیستەمین ساڵیادی كارەساتی خێڵی حەمەدا،دژایەتی خۆی بۆ بیری توندڕەوی نیشاندەدات و دەشڵێت؛ لەكاتێكدا كە هێشتا مەترسییەكانی تیرۆر كۆتایی نەهاتووە و بیری توندڕەوی ڕیشەكێش نەكراوە، پێویستە هەموومان بەستراتیژێكی نوێوە رووبەڕووی مەترسییەكان ببینەوە و یەكدەست و یەكدەنگ بین لەپێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هەرێم و دابینكردنی ژیانێكی خۆشگوزەرانتر. بافڵ تاڵەبانی رایگەیاندووە: ئەمڕۆ یادی پۆلێك شەهیدی قارەمان و تێكۆشەر دەكەینەوە كە دوور لە هەموو بەهایەكی پیرۆزی ئیسلام و مرۆڤانە بەشێوەیەكی زۆر دڕندانە لەلایەن تیرۆریستانی جند الاسلام و انصار الاسلامەوە بەدیل گیران، شەهیدكران و تەرمەكانیان شێوێندرا. ئەمڕۆ لەیادی ئەو كارەساتەی بەرامبەر گەلەكەمان و یەكێتی […]
The post بافڵ تاڵەبانی: مەترسی تیرۆر و بیری توندڕەوی کۆتایی نەهاتووە appeared first on SNN.