چوار بەرپرسی سەردەمی ترەمپ بانگهێشتی دادگا دەکرێن

دوایین نوێکردنەوە 2021-09-24 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN   کۆمیتەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کە بەرپرسیارە لە لێکۆڵینەوەی رووداوەکانی هەڵکوتانە سەر بینای کۆنگرێس لە شەشی کانوونی دووەمدا، ئاشکرای کرد، کە چوار بەرپرسی سەردەمی دەسەڵاتەکەی ترەمپ-ی بانگهێشت کردوە بۆ ئەوەی گوتەیان لێ وەربگیرێت. لەوبارەیەشەوە کۆمیتەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو، کە مارک مێدۆوس، بەرپرسی پێشووی نووسینگەی تایبەتی کۆشکی سپی، دانییەل سکاڤینۆ، یاریدەدەری پێشووی بەرپرسی نووسینگەی کۆشکی سپی و بەرپرسی پەیوەندییەکان، کاشیاپ پاتێل بەرپرسی پێشووی وەزارەتی بەرگری و ستێفان باننۆن، راوێژکاری پێشووی ترەمپ، داوایان لێکراوە لە رۆژانی 14 و 15ی تشرینی یەکەمدا دەربارەی رووداوەکانی ناو بینای کۆنگرێس و هەوڵی کودەتا، ئیفادە بدەن. لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش باس کراوە کە دەنگۆی […]

The post چوار بەرپرسی سەردەمی ترەمپ بانگهێشتی دادگا دەکرێن appeared first on SNN.