وادەی تاقيکردنەوەی خولی دووەمی ئەو خوێندکارانە رادەگەيەندرێت کە تووشی کۆرۆنا بوون

دوایین نوێکردنەوە 2021-09-25 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کورستان لە نوسراوێكدا وادەى ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی تەواوکاری خولی دووەمی بۆ ئەو خوێندکارانە راگەیاند کە بەهۆی کۆرۆناوە نەیانتوانیوە بەشداری تاقیکردنەوە بکەن. وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە نوسراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە: تاقیکردنەوەی تەواوکاری خولی دوومی پۆلی  12لە 30ى ئەم مانگە ئەنجامدەدرێت و پێویستە پەروەردەکان تا رێکەوتی 27ی مانگ زانیاری تەواو لەبارەی ئەو خوێندکارانەوە بنێرن بۆ وەزارەت. بەگوێرەى نوسراوەکە: پێویستە خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەى خولی دووەمی نەکردبێت و راپۆرتی پزیشکی پەسەندکراوی سەنتەرەکانی کۆرۆنای هەبێت و بیسەلمێنێت لەماوەی تاقیکردنەوەکاندا تووشی کۆرۆنا بووە. ئەوەش خراوەتە روو: شارەکان کە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی لێیە، هۆڵی تاقیکردنەوەیان بۆ تەرخاندەکرێت و تاقیکردنەوە لەو بابەتانە بکات کە […]

The post وادەی تاقيکردنەوەی خولی دووەمی ئەو خوێندکارانە رادەگەيەندرێت کە تووشی کۆرۆنا بوون appeared first on SNN.