SNN سەباح حەبیب کاندیدی ژمارە 31ی لەسەر لیستی هاوپەیمانی کوردستان لە بازنەی یەکی کەرکوک بە SNNی راگەیاند: لە سەرەتای دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە سەردانی ناوچە جیاوازەکانی کەرکوکمان کردووە، بەردەوام گوێ لە داواکارییەکانی هاووڵاتیان دەگرین. سەباح ئاماژە بەوە دەکات: بەشێک لە هاووڵاتیانی کەرکوک گلەیی ئەوە دەکەن کە کاتێک پەرلەمانتارەکان دەردەچن جارێکی دیکە ناگەرێنەوە بۆلامان و ئێمەیان لە بیر نامێنێت، ئێمەش لێرەدا بەرنامەکانی لیستی هاوپەیمانیان بیردەخینەوە بۆ ئەوەی کە هەرگیز دەستبەرداری گوێگرتن کێشەو گرفتەکانی هاووڵاتیان نابن. لە وەڵامی پرسیارێکی SNNدا کە ئاڵا تاڵەبانی پێشتر لەسەر لیستێکی عەرەبی خۆی کاندید کردووە و ئێستا داوای دەنگ لە کوردانی کەرکوک دەکات سەباح وتی: “خەڵکی کەرکوک باش […]
The post “خەڵکی کەرکوک باش ئەو کاندیدە دەناسن کە پێشتر لەسەر لیستێکی عەرەبی خۆی کاندیدی کردبوو” appeared first on SNN.