فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سێ بەشداربووی کۆنگرەکەی هەولێر دەرچوو

دوایین نوێکردنەوە 2021-09-26 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند: فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو کەسانە دەرچووە کە بەشدارییان لە کۆبوونەوەی هۆزە عەرەبییەکان لە هەولێر کردووە. ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجوومەنی باڵای دادەوەری لە بەیاننامەیەکیدا ئاماژەی بەوەکرد: “لەسەر بنەمای پێدانی زانیاری لەلایەن راوێژکاری ئاسایشی نەتەوییەوە، دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی یەک، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ وسام حەردان دەرچووە، کە رۆڵی هەبووە لە رێکخستنی کۆبوونەوەی هۆزە عەرەبییەکان لە هەولێر و داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل کردووە “. ئەوەش خراوەتەڕوو:”هەروەها فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەریەکە لە میسال ئەلووسی و سەحەر کەریم تائی فەرمانبەری وەزارەتی رۆشنبیریش دەرچووە و رێککاری یاسایی بەرامبەر سەرجەم ئەو کەسانەی دیکەش دەگیرێتەبەر کە بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کردبوو “. رۆژی هەینی […]

The post فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سێ بەشداربووی کۆنگرەکەی هەولێر دەرچوو appeared first on SNN.