SNN ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی ئەیلول، قوباد تاڵەبانی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان سەردانی قەزاى پێنجوێنی کرد و بەشداری کرد لە کەرنەڤاڵى ناساندنی کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان. لەو کۆبوونەوە فراوانەدا بەئامادەبوونی چرۆ حەمە شریف کاندیدی ژمارە 20ى بازنەى 3 ی هاوپەیمانی کوردستان لەپارێزگاى سلێمانی، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند بەرەو هەڵبژاردنێکی چارەنوسساز هەنگاو دەنێین تا بتوانین باشترین و بەهێزترین نوێنەرى هاوپەیمانی کوردستان بنێرینە بەغدا تا بەرگرى لەمافەکانی کۆمەڵانی خەڵکى کوردستان بکەن. سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان وتیشی: “نەهاتووم پەردەپۆشی هیچ کەم و کورتییەکى حوکمڕانی بکەم، بەڵام هاتووم ئەوەتان بۆ روون بکەمەوە بۆچی گرنگە بەشداری هەڵبژاردن بکەین، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد، کوردستان لەم چوارساڵەى ئایندە تووشى رکابەرى زیاتر دەبێتەوە […]
The post قوباد تاڵەبانی “ئەم هاوپەیمانێتییە تەنیا بۆ هەڵبژاردن نییە” appeared first on SNN.