كۆریای باشوور بیر لە قەدەغەكردنی خواردنی گۆشتی سەگ دەكاتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2021-09-27 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- مون جی ئین، سەرۆكی كۆریای باشوور بەپێویستی دەزانێت حكومەت بیر لەوەبكاتەوە بەشێوەیەكی فەرمی خواردنی گۆشتی سەك لە وڵاتدا قەدەغە بكات. بارك كیونگ می، وتەبێژی نوسینگەی سەرۆكایەتی كۆریای باشوور ڕایگەیاند”سەرۆك مون لە كۆبوونەوەی هەفتانەیدا بە كیم بو گیوم سەرۆك وەزیرانی ڕاگەیاندووە”كاتی ئەوە نەهاتوو بەشێوەیەكی حەكیمانە بیر لە قەدەغەكردنی گۆشتی سەگ بكرێتەوە؟”. وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆریای باشوور دەڵێت”سەرۆكی وڵات دوای ئەوەی پلانێكی سەرۆك وەزیرانی بینیوە بۆ باشكردنی سیستمی چاودێری ئاژەڵە ماڵییەكان ئەم لێدوانەی داوە”، بەڵام وردەكاریی زیاتری لەبارەی لێدوانەكانی مونەوە نەخستەڕوو.    

The post كۆریای باشوور بیر لە قەدەغەكردنی خواردنی گۆشتی سەگ دەكاتەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.