SNN کەشناسێکی عێراقی رایگەیاند: ئەمڕۆ عێراق دیاردەیەکی دەگمەنی کەشوهەوا بەخۆیەوە دەبینێت کە بریتییە لە یەکسانبوونی کاتژمێرەکانی شەو و رۆژ. ئەمڕۆ دووشەممە، سادق عەتییە کەشناسی عێراقی لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ کاتژمێرەکانی شەو و رۆژ یەکسان دەبن و هەریەکەیان 12کاتژمێردەبێت. ئاماژەی بەوەشداوە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری بەسرە خۆر لە کاتژمێر 5:40خولەک هەڵهاتووە و ئێوارەش کاتژمێر 5:39خولەک ئاوادەبێت. سادق عەتییە ئەوەشی خستووەتەڕوو: روودانی ئەم دیاردەیە بەڵگەیە لەسەر دەستپێکردنی وەرزی کورتبوونی رۆژ و درێژبوونی شەو.
The post ئەمڕۆ کاتژمێرەکانی شەو و رۆژ لە عێراق يەکسان دەبن appeared first on SNN.