قوباد تاڵەبانی؛ پشتیوانی هەدەپە لە هاوپەیمانی كوردستان شاخێكە‌ لە‌ ورە و هە‌رگیز لە‌بیر ناكرێت‌

دوا نوێکردنەوە: 2021-09-27 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك سەرۆكی لیستی هاوپە‌یمانی كوردستان لەگەڵ وەفدێكی باڵای هەدەپە كۆبوەوە و ڕایدەگەیەنێت، پشتیوانی هەدەپە لە هاوپەیمانێتیەكەیان لە‌م كاتە‌ چارە‌نوسسازە‌دا شاخێكە‌ لە‌ ورە و هە‌رگیز لە‌بیر ناكرێت‌. قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی لیستی هاوپە‌یمانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕاگەیاندووە، لەگەڵ وەفدێكی باڵای هەدەپە بە سەرۆكایەتی مەرال داناش بەشتاش سەرۆكی كۆما هەدەپە لە پەرلەمانی توركیا كۆبومەوە و تاوتوێی گۆڕانكارییەكانی كوردستان و عێراق و ناوچەكەمان كرد. دەشڵێت ،”لە كۆبونەوەكەدا هەڵوێست و ئامانجەكانی هاوپەیمانی كوردستانم بۆ ڕوونكردنەوە، جەختیشم كردەوە لە هەڵوێست و سیاسەتی نەگۆڕی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەبارەت بە دۆزی كورد لە ناوچەكەدا”. ڕاشیگەیاندووە، وەفدی هەدەپە بە خۆشحاڵییەوە ستایشی هەڵوێست و بەرنامەكانی هاوپەیمانی كوردستانیان كرد […]

The post قوباد تاڵەبانی؛ پشتیوانی هەدەپە لە هاوپەیمانی كوردستان شاخێكە‌ لە‌ ورە و هە‌رگیز لە‌بیر ناكرێت‌ appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.