هەولێر ؛ ڕێگایەكی سەرەكی ناو شار دادەخرێت

دوا نوێکردنەوە: 2021-09-27 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی كاری قیركردنەوەی شەقامەكەوە لە سبەینێوە شەقامی بیست مەتری گەڕەكی كوێستان لە ترافكلایتی كوێستان تاشەقامی 100مەتری دادەخرێت. هۆگر حاجی ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویكردەوە، هاووڵاتیانی شاری هەولێر بە تایبەتی دانیشتوانی گەڕەكی كوێستان ئاگاداردەكەینەوە، كەوا لە سبەینێوە شەقامی بیست مەتری گەڕەكی كوێستان لە ترافكلایتی كوێستان تاشەقامی 100مەتری دادەخرێت. ڕاشیگەیاندووە ، داخستنی شەقامەكە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك بەردەوامی دەبێت، بەهۆی كاری قیركردنەوەی شەقامەكە لەلایەن تیمەكانی شارەوانی هەولێرەوە و هاووڵاتیان دەتوانن ڕێگای بەدیل نیمچەتیشكییەكانی گەڕەكەكە و هەروەها ڕێگەی نزیك مزگەوتی مەلا مەسعود وەك ڕێگای بەدیل بەكاربێنن.

The post هەولێر ؛ ڕێگایەكی سەرەكی ناو شار دادەخرێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.