مان ستی و پاریس سان جێرمان یاریی دەكەن و “مێسى”ش بەشداریی دەكات

دوا نوێکردنەوە: 2021-09-27 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- سەرلەبەيانی ئەمڕۆ دوو شەممە، تیپی پاریس سان جێرمان بە تەواوی هێزە هێرشبەرەكەیەوە مەشق و ڕاهێنانی كرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مانشستەر سیستی كە سبەینێ‌ لە گەڕی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە. لە ڕاهێنانی تیپە پاریسییەكە 23 یاریزان بەشدارییان كرد بە هەریەك لە لیۆنێل مێسی و ماركۆ فیراتی كە لە پێكان گەڕاونەتەوە، تا ڕاهێنەر لە ئامادەباشی ئەو دوانەیە بۆ یارییەكەی سیتی دڵنیا بێت. بەمشێوەیە لیۆ بە تەواوەتی چاكبۆتەوە لەو پێكانەی دووچاری ئەژنۆی چەپی بوو كە لە دوایین دوو یاریی پاریس سان جێرمان لە خولی فەرەنسا لەدژی میتز و مۆنبێلێ‌ دووریخستەوە. هەر سێ‌ گۆڵپارێزی تیپەكەش، دۆنا ڕۆما و سێرجێیۆ ریكۆ […]

The post مان ستی و پاریس سان جێرمان یاریی دەكەن و “مێسى”ش بەشداریی دەكات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.