نافتالی بێنێت: ئێران دەیەوێت فەرمانڕەوایی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكات

دوا نوێکردنەوە: 2021-09-27 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت: پڕۆگرامە ئەتۆمییەكەی ئێران هێڵی سووری تێپەڕاندووە و پشوودرێژی تەلئەبیبیش خەریكە دەگاتە كۆتایی و جەختیش دەكاتەوە، كە حكومەتی تاران بە پێچەوانەی ئەوەی وێنای دەكات زۆر لاوازە. نافتالی بێنێت سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئێران بە خێرایی پەرە بە پڕۆگرامە ئەتۆمییەكەی دەدات و هێڵی سووری بەزاندووە، بەهەمان شێوە ئاستی دانبەخۆداگرتن و پشوودرێژی تەلئەبیبیش بەرەو كۆتایی دەچێت. بێنێت ئاماژەی بەوەشكرد، ئیسرائیل سوورە لەسەر ئەوەی نەهێڵێت ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی، چونكە ئێران دەیەوێت لە ڕێگەی بەدەستهێنانی ئەو چەكەوە فەرمانڕەوایی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكات. جەختیشی كردەوە، كە لەئێستادا ئێران بە پێچەوانە ئەوەی وێنای دەكات و بانگەشەی بۆدەكات زۆر لاوازە و ئابوورییەكەی […]

The post نافتالی بێنێت: ئێران دەیەوێت فەرمانڕەوایی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.