ئەحمەد تورك: بە بێ هەدەپە هیچ كەسێك لە توركیا نابێتە دەسەڵاتدار

دوا نوێکردنەوە: 2021-09-27 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك ئەحمەد تورك، هاوسەرۆكی گەورەشارەوانی مێردین ڕایدەگەیەنێت، “توركیا دەچێتە سەردەمێكی نوێوە، باسی چارەسەریی كێشەی كورد دەكرێت، بۆ ئەوەی پرسی كورد بە شێوەیەكی ئاشتییانە چارەسەر ببێت، جەختیشی كردەوە، ئەمڕۆ بێ هەدەپە لە توركیا كەس نابێتە دەسەڵاتدار”. ئەحمەد تورك، هاوسەرۆكی گەورەشارەوانی مێردین كە لە ئێستادا لە پۆستەكەی دوورخراوەتەوە و قەیوم لە جێگەی دانرا، بەشداریی لە كۆنفڕانسی بەڕێوەبەرایەتیی خۆجێی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)دا كرد و ڕایگەیاند، “پارتەكەمان بووەتە هیوای گەلەكەمان، ئێمە بڕوامان وایە، لە سیاسەتی دیموكراتیكدا دەبینە ئەندازیاری دواڕۆژ، بێگۆمان بە سیاسەتی قەیومەكان، هەوڵ دەدەن ئێمە و گەلەكەمان لە یەكتری دووربخەنەوە”. ئاماژەی بەوەشكرد، “كار و كردەوەكانی قەیوم دیارە، لەمبارەیەوە پارتەكەمان لێكۆڵینەوەی جددیی ئەنجام […]

The post ئەحمەد تورك: بە بێ هەدەپە هیچ كەسێك لە توركیا نابێتە دەسەڵاتدار appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.