نەوت 80 دۆلاری تێپەڕاند

دوا نوێکردنەوە: 2021-09-28 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەتەوە. ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ سێ شەممە، 28-9-2021، بەشێوەیەك بووە كە نرخی‌ نەوتی برێنت بە 80 دۆلار و 12 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە. هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 76 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

The post نەوت 80 دۆلاری تێپەڕاند appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.