زیاتر لە 15 ملیار دینار بۆ پڕۆژەی ئاو لە ئاكرێ‌ خەرجدەكرێت

دوا نوێکردنەوە: 2021-09-28 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك بۆ تەواوكردنی پرۆژەی ئاو لە ئاكرێ‌ حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە خەرجكردنی بڕی زیاتر لە 15 ملیار دینار. فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، “لە پێناوی خزمەتگەیاندنی زیاتر بە تەواوی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە تەرخانكردن و خەرجكردنی بڕی 15 ملیار و 104 ملیۆن و 512 هەزار و 553 دینار بۆ تەواوكردنی پڕۆژەی ئاوی ئاكرێ”. ئاماژە بە ئەوەشكراوە، ئەو بڕە پارەیە بە شێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار خەرج دەكرێت.

The post زیاتر لە 15 ملیار دینار بۆ پڕۆژەی ئاو لە ئاكرێ‌ خەرجدەكرێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.