لە هەولێر گردبوونەوە ئەنجامدرا

دوا نوێکردنەوە: 2021-09-28 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك ژمارەیەك هاووڵاتی داوای قەرەبوو دەكەن لەبەرامبەر زەوییەكانیان كە چەند ساڵێك پێش ئێستا لەلایەن حكومەتەوە لێیان وەرگیراوە و بەڵێنی قەرەبوویان پێدراوە بەڵام تا ئێستا بەڵێنەكە جێبەجێنەكراوە. ئەمڕۆ ژمارەیەك هاووڵاتی گوندی تۆپزاوا چوونە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و داوای قەرەبووی زەوییەكانیان دەكەن، یەكێك لە خاوەن زەوییەكان بۆ (خەڵك) وتی، 87 زەوییمان لێوەرگیراوە لەلایەن حكومەتەوە بە بیانووی ئەوەی زەویەكان بەر ماستەر پلان دەكەوێت كە هەندێك لە زەوییەكان كرابووو بەبینا و خانوو كە تێكدران و قەرەبووشیان كرایەوە، بەڵام زەوییەكان قەرەبوو نەكرانەوە. ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا قەرەبوو نەكراوینەتەوە بۆیە داواكارین قەرەبوو بكرێینەوە و لە مافی خۆمان خۆش نابین.

The post لە هەولێر گردبوونەوە ئەنجامدرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.