“ئەمریكا و ڕوسیا جدین لە چارەسەركردنی كێشەكانی سوریا”

دوا نوێکردنەوە: 2021-09-28 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- ئەندامێكی پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریا ڕایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەی بەرپرسانی ڕووسیا و ئەمریكا لەگەڵ وەفدی ئیدارەی خۆسەر لە مۆسكۆ و واشنتن نیشاندەری ئەوەیە ئەو دوو وڵاتە بۆ چارەسەركردنی پرسی سووریا جدین. ڕێزان ناسان ئەندامی پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سەردانەكەی وەفدی ڕۆژئاوای كوردستان هەنگاوێكی زۆر گرنگ و كرداری بوو، بەشێوەیەك ئەمریكا و ڕوسیا گەورەترین هێزی جیهانین و جددی لە چارەسەركردنی قەیرانی سوریا. وتیشی”ئیدارەی خۆسەر بە هەموو توانایەوە لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەلماندی كە تەنها هێزێكە كە بە لەبەرچاوگرتنی چوارچێوەی دیموكراتی، نەزم و ئاسایش لەناوچەكەدا جێگیر بكات”. ئاشكراشیكرد، ئەمە یەكەمجار نەبوو بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەر لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكی و […]

The post “ئەمریكا و ڕوسیا جدین لە چارەسەركردنی كێشەكانی سوریا” appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.