450 هەزار دۆلار لە نەخۆشخانەكان وەردەگیرێتەوە كە بە زیادە لە نەخۆش وەرگیراوە

دوا نوێکردنەوە: 2021-09-28 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك 450 هەزار دۆلار لە نەخۆشخانە تایبەتەكان وەرگیرایەوە كە بە زیادە لە نەخۆشیان وەرگرتووە. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەدواداچوون بۆ نرخی نەخۆشخانە تایبەتەكان دەكەن، 450 هەزار دۆلاریان لەو پارەیە وەرگرتووەتەوە كە بە زیادە لە نەخۆشەكان لە نەخۆشخانە تایبەتەكان وەرگیراوە. ئاماژەی بە ئەوەشكرد، چەند سكاڵایەك لەسەر نرخی نەخۆشخانە تایبەتەكان هەبووە و بەدواداچوونیان كردووە، ئەو نەخۆشخانانەی نرخەكانیان زیاترە لەوەی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی داندراوە سزادەدرێن. وتیشی، لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان لەنێو یەكە تەندروستییەكاندا سندووقی سكاڵا و هێڵی گەرم بۆ سكاڵا داندراوە كە لەماوەی دوای دەوامی فەرمیش كراوەدەبێت.  

The post 450 هەزار دۆلار لە نەخۆشخانەكان وەردەگیرێتەوە كە بە زیادە لە نەخۆش وەرگیراوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.