SNN بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدوای سەردانەکەی بۆ کەرکوک پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: کەرکوک بۆ ئێمە قودسی کوردستانە، قەڵای سەوزی پێکەوەژیان و برایەتی ھەموو نەتەوە و پێکھاتە رەسەنەکانی شارەکەیە. وتیشی: کەرکوک ئەمانەتی مام، خوێنی شەھیدان و کوڕانی شۆڕشی نوێیە کە خوێنیان بۆ بەخشی و بۆ ساتێکیش کەرکوکییەکانیان جێنەھێشت، بۆیە کەرکوکییەکان خاوەنی راستەقینەی یەکێتین. هاوکات باسی لەوەکرد یەکێتیش وەک حیزبێکی دەربەست و پەیوەست بەرێبازی مام و خوێنی شەھیدان ھەر لەگەڵ کەرکوکییەکان دەمێنێتەوە ئێستا و ئایندەش بەهەمان ڕوحیەتی کارکردنەوە درێژەپێدەری ئەو ڕێبازە پیرۆزە دەبین و دەستبەرداری نابین. بافڵ تاڵەبانی ئەوەی خستەڕوو: ئێمە باوەڕمان بە ئاشتی، برایەتی و پێکەوەژیانە بەڵام ئەو […]
The post بافڵ تاڵەبانی: کەرکوک ئەمانەتی مام و خوێنی شەهیدانە appeared first on SNN.