بافڵ تاڵەبانی بۆ “مووچەی دزراوی مامۆستایان” بڕیاریدا

دوا نوێکردنەوە: 2021-09-28 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاشكرای دەكات، كە هاوسەرۆكی حزبەكەی بڕیاریداوە مووچەی دزراوی مامۆستایانی خورماتوو، كە لە ساڵی 2018 لە سنووری ناحیەی زینانە دزرا خەرج بكاتەوە. مەلا كەریم شكور، ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەند 16 ی حەمرینی یەكێتیی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی مەڵبەندەكە لە شاری كەركوك لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبۆتەوە. بەپێی هەواڵێكی دەنگی گەلی كوردستان-ی زمانحاڵی فەرمی یەكێتی، “لە كۆبوونەوەكەدا هەلومەرجی قەزای خورماتوو و چۆنێتی بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن قسەی لەسەركرا و هەر لەو كۆبوونەوەیەدا لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرین چەند داواكارییەكی خورماتووی خستەڕوو، كە یەكێك لەوانەش قەرەبووكردنەوەی پارەی دزراوی مامۆستایان بوو، كە لە ساڵی 2018 لە سنووری ناحیەی زینانە مووچەی […]

The post بافڵ تاڵەبانی بۆ “مووچەی دزراوی مامۆستایان” بڕیاریدا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.