مردن و تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم ڕووی لە هەڵكشان كردەوە

دوا نوێکردنەوە: 2021-09-28 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا ١٤٠١ حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 19 كەسیش گیانیان لەدەستداوە. وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ٧٩٠٤ پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 342 كەس و سلێمانی ٥٩٨ كەس و لە گەرمیان ٣٨ كەس و دهۆك 372 و هەڵەبجە ٤١ كەس و ڕاپەڕین 10 كەس تووشی كۆرۆنا بوون. ئاشكراشی كردووە، كە ١٢٩٠ كەس چاكبوونەوە و 19 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە 8 كەسیان لە سلێمانی بوون.

The post مردن و تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم ڕووی لە هەڵكشان كردەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.