چێڵسی لیڤەرپوڵی لە جامی یەکێتی یانەکانی ئینگلتەرا کردە دەرەوە

دوا نوێکردنەوە: 2020-03-04 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵک سپۆرت لەمیانی یارییەکانی قۆناغی پێنجەمی جامی یەکێتی یانەکانی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەلام بەسەر لیڤەرپوڵدا سەرکەوت. ئەمشەو لە یاریگای ستامفۆرد بریدج چێلسی خاوەن یاریگا میوانداری یانەی لیڤەرپوڵی یەکەمی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگی کرد. لەتایمی یەکەمدا کوڕانی لامپارد ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد و لەزۆرینەی ساتەکانی یارییدا پێشەنگییان گرت. لەبەرامبەردا لیڤەرپوڵ بە پێکهاتەیەکی نیمچە یەدەگەوە […]