دوو كەس لەكاتی دزینی كێبَلی كارەبا دەستگیر كران

دوا نوێکردنەوە: 2021-09-28 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە بە تۆمەتی دزینی كێبڵی كارەبا 2 تۆمەتبار دەستگیركران، كە خەڵكی كەركوك-ن و لە هەڵەبجە كێبڵەكانیان دزیوە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی بنكەی پۆلیسی بەرزنجەی سەربە بەشی پۆلیسی سەید سادق زانیاری پێگەیشت/ كە دوو كەس زیاد لە 130 مەتر كێبڵی كارەبایان پێیە و خەریكی دەرهێنانی مسی ناو كێبڵەكەن بە نیازی فرۆشتنەوەی ،پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد. ڕاشیگەیاند، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا بەهاوكاری ئاسایشی سروچك هەردوو تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر سەرجەم كێبڵە دزراوەكەدا لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكدا، كە بە تۆمەتباران بووە . ئاماژەی بەوەشكردووە، لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (م ، ن […]

The post دوو كەس لەكاتی دزینی كێبَلی كارەبا دەستگیر كران appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.