سبەینێ‌ فێستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆییەكان لە سلێمانی دەكرێتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2021-09-28 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییز فێستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆییەكان لە سلێمانی دەكرێتەوە و سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەكەش دەڵێت: “فێستیڤاڵەكە سبەینێ‌ دەستپێدەكات و 5 ڕۆژ دەخایەنێت و لە كارگەی جگەرەكە دەبێت”. ساكار حەمەكەریم، خاوەنی پڕۆژەی هەنگەوانی و سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵی بەرهەمی ناوخۆیی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، ئێمە وەك گرووپێك هاوڕێی وەبەرهێنی ناوخۆ ساڵانە 4 فێستیڤاڵ ڕێكدەخەین بۆ ئەو كەسانەی خاوەنی بەرهەمی ناوخۆیین. ئاشكراشی كرد، كە فێستیڤاڵی پاییزە لە كارگەی جگەرەكەی سلێمانی سبەینێ‌ 29ی ئەیلوول دەستێدەكات و تاوەكو 3ی 10ی 2021 دەخایەنێت، ڕۆژانە لە كاتژمێر 10ی بەیانی بۆ 10ی شەو دەبێت. ڕاشیگەیاند، ئامانجمان لەو فێستیڤاڵانە برەودانە بە بەرهەمی ناوخۆ و هاندانی گەنجان بۆ پشت بەستن بە […]

The post سبەینێ‌ فێستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆییەكان لە سلێمانی دەكرێتەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.