مەزڵوم عەبدی: بایدن بەڵێندا وەك ئەفغانییەكانمان لێنەكات

دوا نوێکردنەوە: 2021-09-28 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایدەگەیەنێت كە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا بەڵێنیداوە ویلایەتە یەكگرتووەكان دەستبەرداریی هاوپەیمانە كوردەكانی نابێت لە سوریا و ڕووداوی پاشەكشەكردنی مانگی ڕابردووی ئەفغانستان لای ئەوان دووبارە نابێتەوە. عەبدی بە ڕۆژنامەی (تایمز)ی بەریتانی ڕاگەیاندووە”نیگەرانی دەستی بەسەر دانیشتوانی باكووری خۆرهەڵاتی سوریادا كێشا بەرامبەر بەو ڕووداوانەی لە ئەفغانستان ڕویاندا، با ڕاستگۆبین، لە دوای پاشەكشەكردنی ئەمریكا لە ئەفغانستان، خەڵك ترسی لێنیشت، خەڵكی ترسی ئەوەی هەبوو ڕووبەڕووی هەمان چارەنوس ببنەوە”. كۆشكی سپی لە سەردانێكی ناچاوەڕوانكراودا، جەنەراڵ فراك ماكنزی فەرماندەی هێزەكانی ناوەندی ئەمریكای بۆ باكووری خۆرهەڵاتی سوریا ڕەوانە كرد، تا دڵنیایی بداتە كەسی مەزڵوم عەبدی. عەبدی كە بارەگاكەی لە […]

The post مەزڵوم عەبدی: بایدن بەڵێندا وەك ئەفغانییەكانمان لێنەكات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.