فایزەر ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بۆ منداڵان دابین دەكات

دوا نوێکردنەوە: 2021-09-28 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- هاوپەیمانی هەردوو كۆمپانیای فایزەر و بیونتیك، ڕادەستكردنی داواكارییەكی فەرمی بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی لە ئیدارەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكایی ڕادەگەیەنێت لەپێناو دابینكردنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بۆ منداڵانی تەمەن 5 بۆ 11 ساڵان، دواتر داواكاریى پێشكەش بە ئاژانسی دەرمانی ئەوروپایی و دەسەڵاتدارانی پەیوەندیدار لە وڵاتەكە دەكات. بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن كۆمپانیاكەوە بڵاوكرایەوە”ڤاكسینەكە بە ژەمێكی كەمتر دەدرێتە منداڵان، بەراورد بەوەی دەدرێتە كەسانی پێگەیشتووی تەمەن 12 و سەروتر”. هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”هەنگاوەكەیان بەپێی بەرەنجامی ئەو توێژینەوەیەیە كە 4500 منداڵی لەنێوان تەمەن شەش مانگ و 11 ساڵ لەخۆگرت لە ئەمریكا و فنلەندا و پۆڵەندا و ئیسپانیا”. ڤاكسینی ئەو كۆمپانیایە كە ناوی كۆمیرناتی لێنراوە، لە […]

The post فایزەر ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بۆ منداڵان دابین دەكات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.