كۆمسیۆن ژمارەی دەنگدەری تایبەت و بنكەكانی دەنگدانی تایبەت ئاشكرا دەكات

دوا نوێکردنەوە: 2021-09-28 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ملیۆنێك و 75 هەزار و 727 كەسن، ژمارەی ئەو بنكانەشی دەنگدانی تایبەتیان تێدا بەڕێوەدەچێت دوو هەزار و 584 بنكەی دەنگدانە لە 559 وێستگەی دەنگدان. حەسەن سەلمان بەڕێوەبەری فەرمانگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە جەماوەرییەكان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە ڕووداوی ڕاگەیاندووە، ژمارەی بەندكراوانی نێو گرتووخانەكان كە بۆیان هەیە دەنگبدەن لە عیراقدا 671 كەسن، كە بەسەر پێنج وێستگە لە پارێزگاكانی دهۆك، واست، میسان، موسەننا، سلێمانی دابەش دەبن. سەبارەت بە كەمی ژمارەی ئەو بەندكراوانەی لە گرتووخانەكاندا دەنگدەدەن، لێپرسراوەكەی كۆمسیۆن وتی، ئەو كەسانەی ماوەی بەندكردنیان لە پێنج ساڵ […]

The post كۆمسیۆن ژمارەی دەنگدەری تایبەت و بنكەكانی دەنگدانی تایبەت ئاشكرا دەكات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.