خوێندنی باڵا ڕێنمایی وەرگرتنی خوێندكارانی 12ی ئامادەیی لە زانكۆ حكومییەكان بڵاودەكاتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2021-09-28 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان ڕێنمایی وەرگرتنی خوێندكارانی دەرچووی 12ی ئامادەیی لە زانكۆ حكومییەكان بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، وەرگرتن “بەپێی چەند بنەمایەكی زانستیی عەدالەت ئامێز و لەسەر بنچینەی كێبڕكێی كۆنمرە لەنێوان تێكڕای خوێندكاران دەبێت.” لە بەشێكی تری ڕێنماییەكەدا هاتووە كە مەرج نییە هەموو خوێندكارێك كە فۆڕم پێشكەش دەكات، وەربگیرێت. وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕوونیشی كردووەتەوە، وەرگرتن لە بەشەكان بە شێوازی وەرگرتنی ناوەندی و بە ئەژماركردنی سیستمی كریدت بۆ هەموو كۆلێژ و بەشەكان جێبەجێ دەكرێت، جگە لە كۆمەڵەی پزیشكی كە خوێندكار مافی وەرگرتنی تەنیا لە یەك شوێن هەیە لە زانكۆ حكومییەكان. بۆ بینینی دەقی ڕێنماییەكانی خوێندنی باڵا كرتە بكە..

The post خوێندنی باڵا ڕێنمایی وەرگرتنی خوێندكارانی 12ی ئامادەیی لە زانكۆ حكومییەكان بڵاودەكاتەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.