دەربەندیخان.. دوو بنكەی وەرگرتنی ڤاكسین دەكرێتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2021-09-28 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك بەمەبەستی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا لە شارۆچكەی دەربەندیخان و دەورووبەری دوو بنكەی وەرگرتنی ڤاكسین كرایەوە. گۆران ستار بەڕێوەبەری مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی دەربەندیخان بە ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی ڕاگەیاندووە: سەنتەری یەكەم لە شارۆچكەی دەربەندیخان مەڵبەندی تەندروستی ئێشكگری شەهید حەمید، بینای بەڕێوەبەرێتی تەندروستی دەربەندیخان بەرامبەر پاركی شارە. هەروەها، سەنتەری دووەمیش مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی دەربەندیخان لەناو بینای نەخۆشخانەی بێشكان لە تەنیشت نەخۆشخانەی گشتی شەهیدی تۆفیقە لە شارۆچكەكە. مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی دەربەندیخان ئەوەشی خستەڕوو: “پێشتر یەك بنكەمان هەبووە بۆ وەرگرتنی ڤاكسین لە سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵام لە ئێستادا بنكەیەكی تازەمان كردووەتەوە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان كارەكانیان زووتر بەڕێ بكرێت و خزمەتی زیاتر پێشكەش بكەین”.

The post دەربەندیخان.. دوو بنكەی وەرگرتنی ڤاكسین دەكرێتەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.